بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عائیز قەرنی موفتی بەناوبانگی سعوودی بە توندی هێرشی کردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی دووری لە ئەردۆغان پاش ئەوەی کە پێشتر ستایشی ناوبراوی کردبوو، وتی: ئەردۆغان لە هەموو ئاژاوەکانی ناوچەکە دەستی هەیە. من وەکوو زۆربەی موسڵمانان فریوی ئەردۆغانم خوارد، بەڵام ڕاستیەکان پاش هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەو لە گەڵ عەرەبستان، بۆ من دەرکەوت.
ئەو موفتیە بەناوبانگەی سعوودی لە درێژەدا زیادی کرد: ئیسرائیل لە تورکیا باڵوێزخانەی هەیە و ئەردۆغان هەموو پرسە ئیسلامییەکانی دەرخستووە. بە قسە سوورییەکانی فرۆشت پاشان ئەوانی تێکشکاند و دەستی لێیان هەڵگرت. لە هەموو ئاژاوەکانی ناوچەکە دەستی هەیە و لە کوشتنی یەمەنییەکان و لیبیاییەکان و سوورییەکان بەشداری کرد.
قەرنی پاش ئەوە وتی کە ئەردۆغان میوانداری لە هەر خەیانتەکارێک دەکات.
..........
340